خواردنی 3000 کەس دابینکرا

“ئێمە پێغەمبەرمان خۆشدەوێت و یادی دەکەینەوە”

964+

عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لە تەکیە و مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانی لە هەولێر سفرە و خوانی ئێوارەیان رازاندەوە و خواردنی زیاتر لە 3000 کەس ئامادەکرا.

یادی مەولود بەردەوامە و رۆژ رۆژی برسی و هەژاران و نەداران بوو، ئێوارەی ئەمڕۆش لە تەکیەی شێخ ئەحمەد خەیلانی سفرە و خواردنی خۆشیان بەو بۆنەیەوە رازاندەوە، شێخ جیهاد خەیلانی مامۆستای ئاینی بۆ 964 وتی، یادکردنەوەی ئەم بۆنانە، مانای وایە ئێمە کافر نین و میللەتێکی موسڵمانین و پێغەمبەرمان خۆشدەوێت و رۆژی رەحمەتی خودایە.

ئەمڕۆ لە بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان کرایەوە و شیرینی و خواردن بەخشرایەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

 حەشاماتی مەولود لەبەردەم مزگەتی گەورەی سلێمانی 

 حەشاماتی مەولود لەبەردەم مزگەتی گەورەی سلێمانی