یەك كۆڵ كۆتریان راوكردووە

دوو هاوڵاتی لە تەكیە به تۆمەتی راوكردن دەستگیر كران

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی لە تەكیە زیاتر لە 10 كۆتریان راوكردبوو، لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر كران و رەوانەی دادگا كران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە لە چالاكییەكدا، لە دوای گەڕان و پشکنین لە سنووری گوندی (کلوە)، دوو هاوڵاتییان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر كرد.

پۆلیسی دارستانی تەکیە لەو چالاكییەدا دەستیان گرت بەسەر 13 كۆتری زیندوو، لەگەڵ دوو كۆتری راوكراوو یەك دوربین و یەك لایت و پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .

سێ راوچی لەسەر راوکردنی ماسی بە نایاسایی دەستگیرکران

سێ راوچی لەسەر راوکردنی ماسی بە نایاسایی دەستگیرکران