بۆ یه‌كه‌مجاره و لە بازیان جێبه‌جێده‌كرێت
كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ چارەسەرکردن ئاوی ئاوەڕۆ و بەکارهێنانەوەی بۆ كشتوكاڵكردن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌قه‌زاى بازیان پڕۆژه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌كارهێنانه‌وه‌ى ئاوى ئاوه‌ڕۆ به‌شێوه‌ى سروشتى جێبه‌جێ ده‌كرێت، مه‌به‌ست لێی به‌كارهێنانه‌وه‌یه‌تى له بوارى كشتو‌كاڵى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌مه یه‌كه‌مین ئه‌زمونى له هه‌رێمى كوردستاندا.
پڕۆژەكە، بەسەرپەرشتی و چاودێری زانستی زانکۆی سلێمانی و لە لایەن بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەهاوکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە پاڵپشتی دەزگای هاوکاری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سویدی جێبەجێ دەکرێت.
د.كاروان سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه هەنگاوێکی دیکە وەکو یەکەم ئەزمونی تاقیکاری، لە قەزای بازیان جێبەجێکراوه.
وتیشی “ئەم شێوازە مۆدێلێکی نوێ، تەواو ژینگەیی، ئابووریانەیە لە ئیدارەدانی ئاو”.
ئەم پڕۆژەیە یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت، قایمقامیه‌تى بازیانیش بڵاویكردووه‌ته‌وه كه پڕۆژەکە لە سەر داواکاری قایمقامیەتی بازیان هێنرایە ناوچەکە و لە ئێستادا وەک چارەسەر و سود وەرگرتنەوە لە ئاوی ئاوەڕۆ بۆ کشتوکاڵ بەکار دەهێنرێت.