"لە هەموو جەنگێکدا پێویستە"

ئەوەی لەبارەی قەناسەوە نەتانزانیوە لە پسپۆڕە سەربازییەکی 964ـەوە بیبیسن

964+

ژووری هەواڵ

“قەناس چەکێکە کە لە هەموو جەنگێکدا پێویستە و کاتێک فیشەکی چەکەکانی تر ناگەنە ئامانج، بە قەناس دەتوانی بیانپێکی”، ئەمە قسەی عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکی 964ـە.

لە بەرنامەیەکی تێروتەسەل و تایبەتدا بەناوی سەعاتی سفر، عەقید سەلام نهێنییەکانی چەکی قەناسی بۆ بینەر و بیسەرانی 964 ئاشکرا کرد و وتی، “هیچ هێزێک لە دنیادا ناتوانێ بەبێ قەناس بجولێتەوە، چونکە تەنیا بەو چەکە دەتوانرێ ئامانج دوورەکان بپێکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی گوندنشینی خوێنەوار گونجاوترین کەسن بۆ هەڵگرتنی قەناس، چونکە خەڵکی لادێ حوکمی چاوی زیاترە و هەستی بەقوەتە و باشتر هەست بە دەوروبەری خۆی دەکات.

بە قسەی عەقید سەلام کەسی قەناس بەدەست دەبێ بەتوانا و بەتەحەمول بێ، چونکە هەندێک جار ناچارە بۆ شەو و رۆژێک و زیاتریش لە شوێنێکدا بمێنێتەوە.

ئەمانە و چەند زانیارییەکی گرنگ و پڕبایەخ لەبارەی قەناسەوە لە ڤیدیۆکەدا هەیە، بەوردی گوێی لێبگرن.

لەتێک نان هەتا فڕۆکەی شەبەح.. زانیاری وردی سەربازی لەسە...

لەتێک نان هەتا فڕۆکەی شەبەح.. زانیاری وردی سەربازی لەسەر عێراق و دراوسێکانی

ئەمریکا چۆن بە 32 کۆپتەری فیرقە عێراقییەکەی وێرانکرد

ئەمریکا چۆن بە 32 کۆپتەری فیرقە عێراقییەکەی وێرانکرد