باڵەخانەی چاکسازیی گەورانی هەولێر - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
پێنجشەممە پشووە
ئەو هاوڵاتیانەی کەسێکیان لە چاکسازی گەورانی هەولێرە، سبەی دەتوانن بیانبینن
شۆڕش قادری
ئەو هاوڵاتیانەی کەسێکیان لە چاکسازی گەورانی هەولێرە، سبەی دەتوانن بیانبینن لەبری پێنجشەممە کە پشووی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر لە ئاگادارییەکدا بۆ کەسوکاری سزادراوان دەڵێت، “لە جێی رۆژی پێنجشەممە 4.9.2025، سبەی چوارشەممە سەردانیکردن ( مواجهه) ئەنجام دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە (د، خ) و بەو بۆنەیەوە لە چاکسازییەکە پشووە.
مانگی رابردوو خالید محەمەد لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازی هەرێم بە 964ـی وت، هەزار و 935 کەس لە چاکسازی گەورانی هەولێر بە تۆمەتی جیاجیا راگیراون.