خەوى لێکەوتووە

کرێکارێ لە پڕۆژەى رێگاى کۆیە کەوتە ژێر عادیلە و گیانى لەدەستتدا


وریا فەتاح
بەیانى ئەمڕۆ کرێکارێک لە پڕۆژەى دووسایدى کۆیە بۆ هەولێر کەوتە ژێر عادیلە و گیانى لەدەستدا.

قارەمان ئەحمەد، کەسوکارى ئەو کرێکارە بە 964ـى وت،”تەنیا ئەوەندەیان بە ئێمە وتووە کە کەوتووەتە ژێر عادیلە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە”.
وتیشى رووداوەکە بەو شێوەیە روویداوە،”ئەو کوڕەمان لەبەردەمى عادیلەیەک خەوتووە، شۆفێرەکەى نەیزانیوە و خستوویەتییە ژێرەوە”.

دەشڵێت: کوڕەکەیان تەمەنى سەروو 30 ساڵە و خێزاندارە و باوکى پێنج منداڵە.

لە ئێستادا تەرمى ئەو کرێکارە لە کۆیەیە بڕیارە کەمێکى تر ببرێت بۆ گۆڕستانى گوندى حاجى وسوو و لەوێ بەخاکى بسپێرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح