لەسەر نەخشەی زەوی بونی نەماوە

گوندێك لە سودان بە تەواوەتی خاپور بووە و تەنها یەك كەسیان رزگاری بووە

964+

محەمەد فاتیح

بەهۆی داڕمانی زەوییەوە، نزیكەی 1000 كەس لە دانیشتوانی گوندی ترسین لە ناوەڕاستی دارفۆری باشوری سودان گیانیان لەدەستدا.

گوندی ترسین، كە دەكەوێتە نزیك ناوچەیەكی شاخاویی، بەهۆی بارانبارینێكی بەخوڕ رووبەڕووی داڕمانێكی زۆر گەورەی زەوی بووەتەوە و هەموو دانیشتوانی گوندەكە گیانیان لەدەستداوە، تەنها یەك كەسیان رزگاری بووە.

بزوتنەوەی سوپای رزگاریخوازی سودان، بڵاویكردەوە، چەند تیمێكی ناوخۆیی لە هەوڵی دەركردنی تەرمەكانن، بەڵام گوندەكە بەتەواوەتی ژێر زەوی كەوتووە، گوندەكە لەسەر نەخشە سڕاوەتەوە و بونی نەماوە و تائێستاش ژمارەیەكی كەم لە تەرمەكان دەرهێنراون.

داواشیان لە نەتەوەیەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە، بەپەلە دەستی یارمەتیان بۆ درێژبكەن و تەرمەكان لەژێر خاك دەربهێنن.

دانیشتوانی گوندەكانی دەورووبەری گوندە كارەسات بارەكە ترسیان لێ‌ نیشتووە و هاوڵاتییانی سودانیش داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن، بگەن بە هانای ئەو گوندانەی مەترسی داڕمانی زەویان لەسەرە.

ئەردۆغان: شەش هەزار باڵەخانە رووخاون

ئەردۆغان: شەش هەزار باڵەخانە رووخاون