ئەرۆدغان لە شوێنی بومەلەرزەكە وێە: سۆشیاڵ میدیا
ئەردۆغان: شەش هەزار باڵەخانە رووخاون
كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی توركیا گەیشتە شاری مەڕەش و دەڵێت، هەموو شتێك دەكەین بۆ بەدەمەوەچوونی قوربانییەكان
لە شوێنی رووداوەكەوە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان وتی:” شەش هەزار باڵەخانە لە وڵاتەكەماندا وێران بوون.
هەر لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا ئەردۆغان وتی:” بههۆی بوومهلهرزهكهی رۆژی دووشهممهوه تا ئێستا ههشت هەزار و 574 كهس گیانیان لهدهست داوه و 49 ههزار و 133 هاوڵاتی دیكهش بریندارن.
تیمەكانی وڵاتەكەمان و تیمەكانی وڵاتانی دیكەش بەدەم لێقەوماوانەوە چوون، هەزاران كەس لە وڵاتەكەمان پێویستی بەهاوكارییە، ئەمە قسەی سەرۆکی تورکیایە.
ئەردۆغان وتیشی، هەموو كارێك دەكەین بۆ ئەوەی بتوانن لێقەوماوەكان رزگار بكەن و پێداویستی بگەیەنینە دەستی ئەو كەسانەی هاوكارییان پێویستە، دەبێت رووبەرووی ئەم كارەساتە ببنەوە و گرفتەكان چارەسەر بكەن.