له پرۆگرامی SD MATH
دوو قوتابی چەمچەماڵ یەکەم و دووەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بوون له‌سه‌ر ئاستى عێراق
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چه‌مچه‌ماڵ دوو قوتابی قوتابخانه‌یه‌كی ناحكومى، له پێشبڕكێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پرۆگرامی SD MATH توانیان له‌سه‌ر ئاستى عێراق پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
پرۆگرامی SD MATH پرۆگرامێکی هزری بیرکاری نێودەوڵەتییە، ئه‌و قوتابییه لێزانن و زیره‌كانه به‌شدارى تێداده‌كه‌ن، كه دوور له ئامێره‌كانى هه‌ژمێركردن و حاسبه به ده‌ستوپه‌نجه‌كانیان كارى بیركارى بۆ ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو قوتابی، دییە کارزان به‌پله‌ى یه‌كه‌م و ئایە سەرتیپ به‌پله‌ى دووه‌م كه قوتابی قوتابخانەی شاینی ناحکومی ئینگلیزین لە چەمچەماڵ، سه‌ركه‌وتینان به‌ده‌ستهێنا.
مامۆستا نەهرۆ برزۆ، راهێنەری نێودەوڵەتی و بەسەرپەرشتییارى قوتابییه‌كان له‌م پێشبڕكێیه، به 964ـى وت، دوێنێ له هۆتێل شیراتۆنى هه‌ولێر پێشبڕكێكه ئه‌نجام درا و ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
وتیشی “پێشبڕكێكه له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى عێراق بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد چه‌ند جارێكی دیكه به‌شداریان له‌و پیێشبڕكێیانه كردووه و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.