تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە - وێنە؛ گرافیکی 964
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە
تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە
شۆڕش قادری
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، تەمەنی خانەنشینی زیندانیانی سیاسی لە 60 ساڵەوە بۆ 65 ساڵ درێژکرایەوە.
کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە نووسراوی ژمارە (9804)ـی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین، تاکوو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی”.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی 9 تا 15ـی راژە دەگرێتەوە و موچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، تهمهنى خانهنشینبوونى دادوەر و ئەندامانی داواكاری گشتی بۆ 65 ساڵ درێژکردووەتەوە.