لەگەڵ سێ یانەی جیاواز بووەتە پاڵەوان

بۆ یەکەمجارە کچە یاریزانێکی کورد دەگاتە ئەو پلەیە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

یانەی سەنحاریب بوو بە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق بۆ بالە لەسەر ئاستی کچان، دەشنێ قادریش کە یاریزانی یانەکەیە بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی نازناوەکە بەرزبکاتەوە، جیاوازییەکەی دەشنێ ئەوەیە ئەو سێ نازناوەی لەگەڵ سێی یانەی جیاواز بردووەتەوە.

دەشنێ قادر، یاریزانی سەنحاریب بە 964ـی وت، “هەستێکی خۆشم هەبوو کە توانیم لە یەکەم وەرزم لەگەڵ سەنحاریب ئەو نازناوە بەدەست بهێنم و هیواداریم بتوانم لەگەڵ یانەکە بەردەوام بم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر”.

وتیشی، ساڵی 2022 لەگەڵ یانەی ئەفرۆدێت نازناوەکەم بردەوە و ساڵی 2024ـیش لەگەڵ یانەی ئەکاد لە یاری کۆتایی لە سەنحاریبمان بردەوە ئەمساڵیش لەگەڵ سەنحاریب لەیاری کۆتایی لە ئەکادمان بردەوە، ئەمەش جێگای دڵخۆشییە بۆمن کە بوومەتە یەکەم یاریزان ئەو دەستکەوتە بەدەست بهێنم”.

جیا لە یاری بالە دەشنێ مامۆستای زمانی عەرەبییە لە قوتابخانەی دواناوەندی رێوانی کوڕان  هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچێکە و هاوشانی هاوسەرەکەشی یاری لەشجوانی دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەکانی ئەکاد و گازی باکوور و سەنحاریب بردنەوەیان تۆم...

یانەکانی ئەکاد و گازی باکوور و سەنحاریب بردنەوەیان تۆمارکرد