دیمەنی بەشێکی بینای سەنتەری دڵ... وێنە؛ نەخۆشخانەی رزگاری.
له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ى رزگارییه
له هه‌ولێر دووه‌م سه‌نته‌رى دڵ دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه له‌نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى فێركارى جێبه‌جێ ده‌كات كه یه‌كێك له‌و پڕۆژانه دروستكردنى سه‌نته‌رى دڵه.
له‌هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ته‌نیا یه‌ك سه‌نته‌رى دڵ هه‌بووه ئه‌ویش ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كه هه‌ولێر بۆ كه‌ركوك.
نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستییه‌وه پڕۆژەکانی دروستکردنی بینای سەنتەری دڵ لە ناو نەخۆشخانەكه‌یان و بەشی تاقیگە و پڕۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەسەرکرایەوە.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئەم هەنگاوە گرنگە بەهۆی گەورەبوونی شاری هەولێر لە رووی ژمارەی دانیشتووانییەوە، بۆ ئەوەی خزمەتێکی تەندروستی پیشەگەری باوەڕپێکراو و خێرا لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ و تاقیگە بە شێوازەکی مۆدێرن پێشکەش بە هاونیشتیمانیانی هەولێری پایتەخت بکرێت .
ده‌شڵێت، ئه‌مه دەستپێشخەرییەکە نیشانەیەکی ترە لە گرنگیدان بە تەندروستیی هاوڵاتیان و چاککردنی رێگا و رێڕەوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستاندا .