لە شاخی ئەزمەڕ

کۆپتەرێکی هاتوچۆی سلێمانی کەوتە خوارەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

کەمێک پێش ئێستا کۆپتەرێکی هاتوچۆی سلێمانی لەنێوان چیای هەڕووتە و ئەزمەڕ کەوتووەتە خوارەوە

عەقید بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی وت، تیمەكانی هاتوچۆی سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی كەوتنە خوارەوەی، بەڵام دیار نییە هۆكارو چۆنیەتی رووداوەكە چۆن بووە و سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کۆپتەرەکە سێ کەسی تێدابووە و تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی پشتڕاستی نەکردووەتەوە هیچ کام لە سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدابێ

وردەکاری کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی سلێمانی

وردەکاری کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرەکەی سلێمانی