سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان:
“زیادكردنى ده‌رماڵه 300 هه‌زارییه‌كه‌ى مامۆستایانى عێراق هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌وه‌ى له ئێستادا هه‌موو رێنماییه‌كانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه‌یه بۆیه ئه‌و زیادكردنه‌وه‌ى بۆ دەرماڵەی مامۆستایانی عێراق كراوه، مامۆستایانی هه‌رێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
زیادكردنى ده‌رماڵه‌كه لە 150 هەزار دینارەوە كرایه 300 هەزار دینار.
ئەحمەد سابیر گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان به 964ـى راگه‌یاند، به‌پێی یاسا ئه‌و زیادكردنه‌ى بۆ ده‌رماڵه‌ى مامۆستایانى عێراق كراوه، هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌رچی رێنمایی و یاسا بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم هه‌یه له به‌غداوه ده‌رده‌چێت، به‌وپێیه زیادكردنه‌كه مامۆستایانى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه پێویسته له‌لایه‌ن نوێنه‌رانمان له‌به‌غدا و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه كار له‌سه‌ر دڵنیابوونه‌وه له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕیاره بكرێت چونكه ئێش‌تر مامۆستیاانى هه‌رێم هه‌مان ئه‌و 150 هه‌زاره‌یان بۆ ده‌رماڵه هه‌بووه.
رۆژى 25.8.2025 پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای وەزارەتی پەروەردە دا، کە چەندین ئیمتیازی نوێ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە لەخۆدەگرێت، له‌وانه‌ش زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی لە 150 هەزارەوە بۆ 300 هەزار دینار، پێدانی پارچە زەوی بە کادیرانی پەروەردە و هەژمارکردنی خزمەتی مامۆستایانی گوندەکان بە دوو هێندە.