دارایی ههرێم دهرماڵهى بهشێك له خاوهن بڕوانامهكان خهرج دهكات
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی دارایی لە بارەی دەرماڵە و پلەبەرزکردنەوەی بەشێک لە فەرمانبەران كه خاوهن بڕوانامهن، بڕیارێک دەردهكات.
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە وێنەیەکی دەست 964 کەوتووە و لە 12.6.2023 دەرچووە، تێیدا بە گشتاندنێک چەند روونکردنەوەیهکی بە وەزارەت و فەرمانگەکان داوە.
باسی ئەوە کراوە “مەبەست لە گشتاندنمان ژمارە 19ی ساڵى 2022، تەنیا خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامەیە و خەرجکردنی سەرجەم دەرماڵەکانی دیکە دوادەخرێن، تا بڕیار لەسەر پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەدرێت.“
ئەوەش هاتووە “دەرماڵەی مەترسی بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج ناکرێت، کە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنن و پلە و ناونیشانیان نەگەیشتووەتە پلە 7.”
وەزارەتی دارایی ئەوەشی راگەیاندووە، دەرماڵەی تایبەت بە رێژەی 50% خەرج دەکرێت بۆ ئەوانەی، کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و دیبلۆمی باڵا هاوتا بە ماستەرن، کە پێشتر هەمواری بڕوانامەیان بۆ کراوە، هەرچەندە ناونیشانیان نەگۆڕاوە و پلەی خاوەن بڕوانامەی ماستەر نەگەیشتبێتە پلە 6 و پلەی بڕوانامەی دکتۆراش نەگەیشتبێتە پلە 5.”
دارایی جەختی کردووەتەوە، ئەم بڕیارانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.