بە فەرمانی وەزیر چارەسەری فەرمانبەرێکی پەروەردە دەکرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فەرمانبەرێکی پەروەردەی کۆیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا قاچی شکاوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە، ئێستا پێویستی بە نەشتەرگەری دووەم هەیە، بە فەرمانی وەزیری پەروەردە داودەرمانی یەکەمجاری بۆ دابینکراوە و ئامادەیی نیشانداوە خەرجیی دووەمیشی لەئەستۆ بگرێت، ئەمە بە قسەی بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکە.

به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، له‌ رێكه‌وتى 20.8.2022، فه‌رمانبه‌رێكى به‌شی کۆگای پەروەردەی کۆیە به‌ ناوى وشیار به‌کر مسته‌فا لەکاتی بارکردنی پەرتووکی قوتابخانەکان ئامێرى بەرزکەرەوە بەسەر قاچی دەکەوێت و ده‌شكێت.

بۆ سۆراغى ئه‌و رووداوە، تۆڕى 964 په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستا شه‌هێن عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه‌ كرد، ئەو وتی، نەشتەرگەری بۆ فەرمانبەرەکەیان کراوە و هەموو خه‌رجی چاره‌سه‌رەکانی پێدراوەتەوە.

وتیشی، “ئێمه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگادارى ئه‌و فه‌رمانبه‌رەین و سه‌ردانمان كردووه‌، هەروەها ئالان حەمەسەعید، وه‌زیری په‌روره‌ده‌ بڕیاریداوه‌ پێویستى به‌ چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری تر بێت، تا چاك ده‌بێته‌وه‌ هه‌موو خه‌رجییه‌كانى له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت”.