قوتابخانەی کامووسەک لەلێواری کەوتن دایە
“بەڵێن بێت چارەسەری دەکەم”
+964
فەرهاد حەسەن
قوتابخانەی گوندی کامووسەک، بەهۆی تێکچوونی بینایەکەی مەترسی کەوتنی لێ دەکرێت، بەڕێوەبەرەکەش دەڵێ؛ بە وێنە هه‌موو كێشه‌كانم بۆ په‌روه‌ردهی کۆیە ناردووه، تا ئێستا هیچیان نه‌كردووه. بەڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتانیش به‌ڵێن ده‌دات چاره‌سه‌رى كێشه‌كە بکات.
مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى كامووسه‌ك، بێزاره هێنده‌ى ساڵانه كێشه‌و گرفتى قوتابخانه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێته سه‌رووى خۆی ، ده‌ڵێ “تائێستا هیچیان بۆ نه‌كردووین”.
قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى كامووسه‌ك، ٣٠ ساڵ بەر لە ئێستا دروستکراوە لەلایەن رێکخراوی KRA به هاوكاری رێكخراوى SUF (UK).
لەو قوتابخانەیە، 76 قوتابی تێیدا دەخوێنن و هه‌شت مامۆستاش وانەی لێ دەڵێتەوە، بیناكه‌ى له‌سه‌ر رووبه‌رى 400 مه‌تر دووجا دروست كراوه، كه‌وتۆته سه‌ر لێوارى شه‌قامێكی سه‌ره‌كی كه شه‌قڵاوه به سلێمانى ده‌به‌ستێته‌وه لە گوندی کامووسەکی سەر بە ناحیەی سەکتانی سەر بە قەزای کۆیە.
مامۆستا محه‌مه‌د به‌كر، به‌رده‌وام ترسی له‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییه هه‌یه، هاتوچۆیه‌كى به‌رده‌وامى له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تیش كاتێك قوتابییه‌كانى له‌دواى هه‌ر وانه‌یه‌ك بۆ پشوو دێنه‌ده‌ر، چونكه “قوتابخانه‌كه‌مان نه گۆڕه‌پانى هه‌یه و نه شووره‌ى بۆ دروستكراوه، كه دێینه ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه بچینه سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه”.
زیاتر وتی “له زستانان زۆر سارده به‌هۆی خراپی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌كانى و سیماى هه‌یكه‌لى قوتابخانه‌كه‌شمان زۆر ناشیرین بووه، ته‌واوى كێشه گرفته‌كانى قوتابخانه‌م به وێنه بردۆته‌وه به‌شی بیناسازی په‌روه‌ده‌ى كۆیه و ئه‌زانن كه كێشه‌كانمان چین”.
سه‌ره‌ڕای خراپى بیناو هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنى ئه‌و قوتابخانه‌یه، به‌ڵام ساڵانه، رێژه‌ى ده‌رچوونى قوتابیان له‌و قوتابخانه‌یه زۆرباشه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سكتان نایشارێته‌وه كه به‌ته‌واوى كێشه‌كانى ئه‌و قوتابخانه‌یه ئاگاداره، ده شڵێ “چه‌ندین ساڵه ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ناكرێ وا بمێنێته‌وه..”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له رێگه‌ى +964 به‌ڵێنى دا، سه‌رله‌نوێ نووسراو بكاته‌وه بۆ سه‌رووى و هیممه‌تى خۆى به‌گه‌ڕ بخات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قوتابخانه‌كه‌ى گوندى كامووسه‌ك، به‌و شێوه‌یه نه‌مێنێته‌وه.