لە کەلار دوو تانکەر پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا؛ کەسێکیش بریندارە - وێنە؛ هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
دوو تانکەر پێکیاندادا و کەسێک گیانی لەدەستدا؛ کەسێکیش بریندارە
شۆڕش قادری
لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار دوو تانکەر پێکیاندادا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27.8.2025 بارهەڵگرێک لە جۆری (مان تانکەر) بە ئاڕاستەی کەلار رۆیشتووە و بارهەڵگرێکی دیکەش لە جۆری (داف تانکەر) بەرەو گردە گۆزینە رۆیشتوو، لەسەر رێگای پشتێنەی کەلار پێکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری داف تانکەرکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری بارهەڵگرەکەی دیکەش بە سەختی برینداربووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی 1985ـە، بریندارەکەش لەدایکبووی ساڵی 1983ـیـە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.