به‌بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماركێته‌كان ئاگادار بن
دزیان له دوو ماركێت كرد و پۆلیسی زاخۆش ده‌ستگیريكردن
فەرهاد حەسەن
پۆلیسی زاخۆ ده‌ڵێت، چوار كه‌سیان به تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستكگیركردووه كه دزیان له دوو ماركێتى شاره‌كه كردووه.
مقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسی زاخۆ، له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ستگیركردنى ئه‌و چوار كه‌سه‌ى ئاشكرا كرد و وتیشی “هه‌رچییه‌كیان له‌و ماركێتانه به‌رده‌ست كه‌وتبێت دزیویانه”.
شه‌وی رابردوو ئه‌م رووداوه روویداوه به‌ڵام نه‌گه‌یشتووته به‌یانییه‌كه‌ى بنكه‌ى پۆلیسی خابور هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه‌ى ده‌ستگیركردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماركێته‌كان به‌هیچ شێك له‌م رووداوه بزانن.
مقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، هه‌ر چوار تۆمه‌تباره‌كه رێكارى یاساییان بۆ گیراوه‌ته به‌ر و به‌پێی ماده‌ى 443 له یاسای سزادانى عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد “هه‌ر چواریان دانیان به تاوانه‌كه داناوه”.