لیژنەیه‌ك له به‌غداوه سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد
حكومه‌تى عێراق قوتابخانەی عادیلەخانم سەرلەنوێ بونیاد دەنێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوه بیناى قوتابخانەی عادیلەخانم سەرلەنوێ بونیاد بنێتەوە، كه 38 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن حكومه‌تى به‌عس بۆردومان کرا‌وه.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنه‌رى هه‌ڵه‌بجه كه له سه‌ره‌تا داواكاری بونیادنانه‌وه‌كه‌ى ئاڕاسته‌ى وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق كردووه، به 964ـى راگەیاند، دواى ئه‌و داواكارییه‌ى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ى بیناى قوتابخانه‌كه داوه.
وتیشی “ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌ى عێراق له به‌غداوه چوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه و شوێنى بیناكه بینیوە بۆئەوەی ده‌رخسته‌ى بۆ بكه‌ن و بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنى”.
داواكارییه‌كه ئه‌وه‌یه كه بیناى قوتابخانەی عادیلە خانم تێکبدرێت و سەرلەنوێ بەشێوازێکی نوێ بونیاد بنرێتەوە.
چرۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه له‌م پڕۆژه‌یه، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قیڕتاوكردنى چه‌ند كۆڵانێكی هه‌ڵه‌بجه و لێدانى دوو بیرى ئیرتیوازیشی بۆ پارێزگاكه‌ى وه‌رگرتووه و له داهاتوو ئه‌وانیش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
عادیله خانم، ژنه ناودارى هه‌ڵه‌بجه و كوردستان، یه‌كێك بوو له دیارترین ئه‌و ژنانه‌ى له‌بوارى كارگێڕیدا سه‌ركه‌وتوو بوو و هاوسەری وەسمان پاشای جاف بوو
ساڵی 1859 لە شاری سنەی پایتەختی ئەردەڵانى ئه‌وكات لەدایکبووە و لە تەمەنی 65 ساڵیش‌دا لە شاری هەڵەبجە لە 1924 دا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی عەبابەیلێ بەخاک سپێردرا.