بەپەلە… پەروەردەی هەڵەبجە دەوامی ئێوارانی راگرت

+964

كەمێك پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاند ”بەهۆی خراپیی كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەوامی سەرجەم قوتابخانە و دایەنگەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتییەكەی راگرت.

بەپێی راگەیەنراوەكە، چاوەڕێی كەشوهەوا دەكرێت بۆ ئەوەی رۆژەكانی دیكە دیاریی بكرێت، كە دەوام لە قوتابخانە و دایەنگەكان و بەڕێوبەرایەتی پەروەردە بكرێت، یان نا