ئەو بارهەڵگرانەی خۆڵ و خاشاکیان لە گەڕەکی نیشتمانی هەولێر فڕێدابوو دەستیان بەسەرداگیرا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
شوێنەکەشیان پێ خاوێن کرایەوە
ئەو بارهەڵگرانەی خۆڵ و خاشاکیان لە گەڕەکی نیشتمانی هەولێر فڕێدابوو دەستیان بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە چەند رۆژی رابردوودا دوو بارهەڵگر پاشماوەی بینا و خانووبەرەیان لە گەڕەکی نیشتمانی هەولێر هەڵڕشتبوو، ژینگەپارێزی هەولێر ئاگای لێبووە، دەستی بەسەر بارهەڵگرەکاندا گرت و پوخت و نەخت شوێنەکەشی پێ خاوێن کردنەوە.
“ئەو شوێنە گۆرەپانێک بوو لە گەرەکی نیشتمان، پشت بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبا، کە نزیکەی 840 مەتر سێجایە، بارهەڵگرەکان هەریەکێکیان بارێک خۆڵ و خاشاکی لەو شوێنە هەڵڕشتووە”، ژیار جەلال بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر وای بە 964 وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بارهەڵگرەکان بۆ ماوەی چوار رۆژ دەستیان بەسەرداگیراوە، دواتر بەو مەرجە دراونەتە بە شۆفێرەکانیان کە لەبری هەرجارێک خۆڵڕشتن، 20 بار خۆڵ و خاشاک باربکەن و لە شوێنەکە دووری بخەنەوە.
ژیار جەلال وتیشی، شۆفێرەکان مەرجەکەیان قبوڵ کردووە و بە هەردووکیان 40 بار پاشماوەیان بارکردووە و شوێنەکەیان بەتەواوەتی پێ پاک کردوونەتەوە.