لە ئەمڕۆوە فرۆم دابەش دەکرێت

رۆژنامەنوسان دەتوانن لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر بەیانیان بخوێنن 

964+

توانا نەقی

رۆژنامەنوسان دەتوانن لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر بەیانیان درێژە بە خوێندن بدەن و لە بەشی تەکنیکی میدیا بەخۆڕایی بڕوانامە بەدەست بهێنن.

پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بڵاویکردەوە، کۆرسی خوێندن لەخوێندنی بەیانیان بەخۆڕایی بەشێوەی کێبڕکێ بۆ رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران رادەگەیەنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە بەشی تەکنیکی میدیا له پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر، دەتوانن لە رۆژی دووشەممە رێککەوتی 25.8.2025 تا ماوەی هەفتەیەک سەردانی بەشی تەکنیکی میدیا بکەن لەناو پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر.

لە مڕۆوە دەتوانن بچن بۆ وەرگرتنی فۆرمی تایبەت بە وەرگرتنی رۆژنامەنووسان. دوا وادەش بۆ گەڕانەوەی فۆرم و پێداویستییەکان رۆژی پێنجشەممە   29.8.2025 دەبێت.

بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی شەش کورسی بۆ رۆژنامەنو...

بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی شەش کورسی بۆ رۆژنامەنوسان تەرخانکرد