"نهدارك" له‌دواى دروستبوونى لالش چێندراوه
ئه‌مڕۆ له‌ناو ئێزدییه‌كاندا باس باسی له‌ناوچوونى دارێكی پیرۆز بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێبوارانى سه‌ر رێگا گشتییه‌كه‌ى قه‌زاى شێخان هه‌واڵیان گه‌یانده ئه‌نجومه‌ن و موختار و پیاوانى ئایینى ئێزدی، كه داره پیرۆزه‌كه‌ى “نهدارك” له ره‌گه‌وه شكاوه و كه‌وتووه، ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌كیان بۆ سه‌ردانى شوێنى داره‌كه دروستكرد و بۆیان ده‌ركه‌وت، داره‌كه به ئه‌نقه‌ست و مه‌رام نه‌شكاوه، به‌ڵكو وشكبوونى ره‌گه‌كانى داره‌كه‌یان له‌ناو بردووه.
“نهدارك” یان كه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن دارى “نادر” یه‌كێكه له پیرۆزترین داره‌كان به‌لای ئایینى ئێزدییه‌وه، به‌قسه‌ى عه‌لى شه‌مو، چالاكوانێكی ژینگه‌یی ئێزدییه، ئه‌م داره له‌دواى دروستبوونى لالش له‌ده‌وروبه‌رى لالش و شوێنه‌كانى دیكه چێندراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، دروستبوونى پەرستگای لالش بۆ نزیکەی چوار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە سەرەتای سەدەی دوازدەھەمدا، شێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەوی رووی لە لالش کردووه. ئادی لە ساڵی 1162 کۆچی دوایی کرد و بەخاک سپێردرا.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، دەردەکەوێت لیژنه‌کە چوونه‌ته شوێنى داره‌كه و به‌وردى لێكۆڵینه‌وه‌یان له شكانه‌كه‌ى كردووه و خه‌ڵكیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه داره‌كه به هۆى زۆرى ته‌مه‌نییه‌وه له ره‌گه‌وه وشك بووه و كه‌سیان خه‌تابار نه‌كرد.
عه‌لى به 964ـى وت “ئه‌م داره دارێكی تایبه‌ته و یه‌كه‌م جۆرى داره كه له‌دواى دروستبوونى لالشه‌وه چێندراوه، كه‌مترین ژماره‌شى له سنوروى لالش و ناوچه‌كانى ئێزدینشین هه‌یه”.
به‌پێی به‌داوداچوونه‌كانى 964 له ساڵانى زووه‌وه له ته‌نیشت داره‌كه مه‌زارگه‌یه‌كى ئێزدییه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م مه‌زارگه‌یه نابیندرێت و له ته‌نیشت داره‌كه‌شه‌وه رێگایه‌كی دوو ساید ده‌چێته ناو قه‌زاى شێخان.