فۆتۆ: 964+
دووسایدێك دەرگای شێخان به پەرستگای لالش ده‌به‌ستێته‌وه
964+
عەمار عەزیز – دهۆک
لە دەرگای شێخانه‌وه تا ده‌گاته پەرستگای لالش دەکرێتە جووتساید، شاره‌وانى شێخان بەشێكى بودجه‌ى دابینكراو ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت درێژی جووتسایده‌كه زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تره.
خالد نەرمو، بەرێوەبەری شارەوانی شێخان بە 964ـی وت “لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک بڕی ملیارێک و500 ملیون دینار دابینکراوە بۆ جوتسایدکردنی رێگای دەرگای شێخان بۆ پەرستگای لالش”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، درێژیی ئه‌و جووتسایده زیاتر لە یه‌ك کێلومەترە، تا ئێستاش نزیکەی 5%ـی پرۆژەکە تەواوبووە.
دروستكردنى ئه‌و جووتسایده به پێنج قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى شێخانیش ئه‌و بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ جێبه‌جێ كردنى قۆناغى یه‌كه‌م دابینكراوه.
دەشڵێت، دوای تەواو بوونی ئەم قۆناغە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەم کە پێویستی بە دوو ملیار دینارە، ئینجا قۆناغی سێیەم دێت، وتیشی “دووسایدبوونى ئه‌و رێگایه سوودێکی زۆر دەگەینێتە خەڵکی سنوری قەزای شێخان بەتایبەت ئەوانەی سەردانی پەرستگای لالش دەکەن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن