ئەکتەری فیلمی زەوییە پیسەکان بەکەفالەتی 150 دەفتەر دۆلار ئازاد کرا
+964
هێرۆ مەولودی
دوای پێنج مانگ لە زیندانبووندا ئەکتەری فیلمی زەوییە پیسەکان ئازاد کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.2.2023، موسلیم جەعفەری رەمشتی ناسراو بە هەڵۆ ، ئەکتەر و زیندانی خەڵکی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە کەفالەتی هەشت ملیار تومەن ئازادکرا.
هەشت ملیار تومەن، بۆ بازاڕی ئێستای کوردستان کە 5.250 ملیۆن تومەن بەرامبەر 100 دۆلاری ئەمریکییە، ئەوا دەکاتە 150 دەفتەر لە زیندانی ئێوینی تاران ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵێک کە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، هەڵۆ بەکەفالەت ئازاد کراوە.
موسلیم جەعفەری رەمشتی، لەتەمەنی 18 ساڵییەوە بووەتە پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان و لەشەری داعش دەستێكی لەدەستدا.
هەڵۆ، رۆڵی سەرەکی لە فیلمی “زەوییە پیسەکان” بینی و بووە پاڵەوانی فیلمەکە کە باس لەپاککردنەوە و پوچەڵکردنەوەی مین و بۆمبە چێندراوەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات و لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک ساڵی 2021 خەلاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق