کارکردن لە رێگای کۆڕێ - شەقڵاوە - قەندیل لە قۆناغی کۆتاییدایە - وێنە؛ پارێزگای هەولێر
تونێلەکانی میراوە و ماوەرانـیش لەسەر ئەو رێگایەن
“کارکردن لە رێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی”
964+
شۆڕش قادری
کارکردن لە رێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) و هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران ) لە قۆناغی کۆتاییدایە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی دوو سایدی رێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) و تەواوکردنى هەردوو تونێلى ( میراوە – ماوەران )، کە بەشێکی گرنگی رێگای هاملتۆنە و رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەقۆناغی کۆتاییدایە و بەو نزیکانە دەست بە قیڕتاوکردن دەکرێت.
پڕۆژەکە بە گۆژمەی 90 ملیار دینار دەست بەجێبەجێکردنى کراوە و پێکهاتووە لە دروستکردنى رێگا بە درێژی 10 کیلۆمەتر، کە تێیدا جگە لە تەواوکردنی هەردوو تونێڵی (ماوەران و میراوە)، دوو یەکتربریش بە شێوەی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاس لە خۆ دەگرێت.