لە سەنگەسەر

ماتۆڕسوارێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەست دا

محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ

لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر ئۆتۆمبێل لە ماتۆڕسوارێکیدا و گیانی لەدەست دا.

سامان ئەحمەد ئێشکگری هاتوچۆی پشدەر بە 964ـی وت، “نزیکەی کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 23.8.2025 لە سێڕییانی سەنگەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا، ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەست دا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی تەمەن 24 ساڵە و دانیشتووی بەری مەرگەیە، ویستوویەتی بچێتە قەڵادزێ و لە نیوەی رێگا تووشی ئەو رووداوە بووە.

سامان ئەحمەد وتیشی، لە نەخۆشخانەی قەڵادزێ توێکاری بۆ تەرمی ئەو گەنجە دەکرێت و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری