هونەری كوردی و جیهانی ئاوێتەی یەكتر دەبن
گرووپی موزیکی دەربەندیخان بەشداریی فێستیڤاڵێكی جیهانی دەكەن
964+
محەمەد فاتیح
گرووپی موزیکی دەربەندیخان، نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەكات له فێستیڤاڵی میوزیکی جیهانیی لە تونس، مەبەست لە فێستیڤاڵەكە، ناساندنی ئاواز و میوزیکی گەلانی جیهانە.
گرووپی موزیکی دەربەندیخان، سەر بە بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەری دەربەندیخان، بە فەرمی بانگهێشت کرا، تا له رۆژانی 25 – 29ـی 8. 2025، بەشداریی فێستیڤاڵی جیهانیی موزیک بکەن، کە لە شاری تەبەرقەی تونس دەکرێت.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، بڵاویكردەوە، لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین گرووپی هونەری وڵاتانی جیهان بەشدارن و تیپی دەربەندیخانیش بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان، لە رێگای وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربن.
لە فێستیڤاڵەکەدا، وەک لە راگەیەنداوەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، گرووپی موزیکی دەربەندیخان، ئاواز و موزیکی کوردی ئاوێتەی موزیکی گەلانی جیهان دەکەن.