ئەمیشم چوو ئەویشم چوو

دەرچوانی زانكۆی گەرمیان مان لە خواردن دەگرن و هۆشداریش دەدەن

964+

محەمەد فاتیح

دەرچوانی كۆلیژەكانی زانكۆی گەرمیان، ماوەی پێنج رۆژە خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵداوە و مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە و دەڵێن، هۆكارەكەی ئەوەیە دان بە بڕوانامەكانیان نانێن.

ماوەی پێنج رۆژە ئەو خاوەن بڕوانامانە، خێمەی ناڕەزایەتییان لە گەرمیان هەڵداوە و لە دوێنێ‌ هەینییەوە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دان بە بڕوانامەكانیاندا نانێن.

لە دروشمەكانیاندا هاتووە، داوا لە حكومەتی ناوەندی دەكەین، دان بە زانكۆكانی خانەقین بێنێت، كە سەر بە زانكۆى گەرمیانە و دەرچووانی خانەقین بوونەته قوربانی ململانێ سیاسییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا و بەرپرسیارێتی تەواو دەكەوێتە ئەستۆی وەزارەتی باڵای هەرێمی كوردستان، كە دان بە زانكۆ و كۆلێژەكانی خانەقیندا بێنێت، كە سەر بەو وەزارەتەن.

راژان باجەلان، نوێنەری دەرچوان بە 964ـی وت، دوای ئەوەی هەموو رێگایەكمان گرتەبەر، ئێستا ئێمە مانمان لە خواردن گرتووە و بەرپرسیارێتی هەموو دەرئەنجامەكان دەخەینە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەگەر بێتو داواكارییەكانمان پشتگوێ‌ بخەن.

دەشڵێت، “مافی رەوای خۆمانە دان بە بڕوانامەكانماندا بهێنرێت و پاشگەز نابینەوە و دەبێت دان بە كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیاندا بنرێت”.

دەرچوانی ناڕازی لە بەردەم بینای زانكۆكە مانیان گرتووە و داوا لە حكومەتی عێراق و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەن، وەڵامیان بدەنەوە بۆ كۆتایی هێنان بەم قەیرانە و دان بە بڕوانامەكانیاندا بێنن و هۆشداریان داوە لە خراپبوونی بارودۆخەكە، ئەگەر بێتو داواكارییەكانیان پشتگوێ‌ بخرێت.

دەرچوانی كۆلێژەكانی خانەقین جارێكی دیکە گردبوونەوە

دەرچوانی كۆلێژەكانی خانەقین جارێكی دیکە گردبوونەوە