دیمەنێکی پاشماوەی شەڕەکەی لالەزار لە سلێمانی - وێنە؛ 964
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم:
“تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان ئاگاداری شەڕەکەی لالەزار نەبووین”
شۆڕش قادری
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم دەڵێت، تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان، ئاگاداری شەڕەکەی لالەزار نەبوون، داوایش دەکات، یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی، بۆ ئەوەی چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیری کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “هێرشی دوێنێ شەوی سەر لالەزار لە لایەن هێزەکانی ینک ئەنجام دراوە و کێشەیەکی نێوان ینک و بەرەی گەل بووە و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە تا دوا ساتەکانی گەمارۆدان و پەلاماردان.”
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای هەوڵی زۆری سەرۆکی حکومەت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان روو نەدات، بەڵام دواجار هێرشەکە ئەنجام درا و کوژرا و برینداری لێ کەوتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەت راشیگەیاندووە، “زۆر نیگەران و دڵگرانین بەو رووداوە و ئێستاش، پێویستە یاسا ببێتە جێگرەوەی بڕیاری حزبی و توندوتیژی و چیتر شەڕ و ئاژاوە، سەقاگیری هەرێمی کوردستان نەخاتە مەترسییەوە.