تەنکەرێک لە کەلەکچی

لە كاتی بەتاڵكردنی گاز لە تانكەرەكە ماتۆڕەكەی گڕ دەگرێت

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوای كاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو لەكاتی بەتاڵكردنی گاز لە تەنكەرێك لە ناحیەی كەلەكچیی سەر قەزای شێخان، ماتۆڕی بەتاڵكردنەكە گڕ دەگرێت و بارهەڵگرەكە بە گازەوە دەسووتێ

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بۆ 964 وتی: سێ ئۆتۆمبێلمان خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، ئێستا %80ـی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، پێشبینیی دەکەین کەمێکی دیکە کۆنتڕۆڵ ببێت.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا