دیمەنێکی بەنداوی باوەنوور ... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای ناحیە.
80% ـى ته‌واوكراوه و ئه‌وه‌ى ماوه كڕینى غه‌تاسه
پرۆژه‌ی ستراتیژییه‌كه‌ی ئاوی ناحیه‌ی باوه‌نوور له‌سه‌ر پاره په‌كی كه‌وتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكى كاره‌كانى پڕۆژه‌ى پاڵاوگه‌ى ئاوى باوه‌نوور وه‌ستاوه، هۆكاره‌كه‌ى وه‌كو زۆربه‌ى پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، نه‌بوونى بودجه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت، 80%ـى پڕۆژه‌كه ته‌واو و كراوه و كه‌مى ماوه.
پرۆژه‌كه ستراتیژییه جگه له ناحیه‌ى (پێباز) باوه‌نوور كێشه‌ى كه‌مئاوی له به‌شێكی ئیداره‌ى گه‌رمیان چاره‌سه‌ر بكات، ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار مانگه كاره‌كانی وه‌ستاوه و به‌شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوى گه‌رمیانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌دنان عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى راگیه‌اند، ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ ته‌واو كردنى پڕۆژه‌كه بودجه‌یه ئه‌ویش بریتییه له 196 ملیۆن دینار و پڕۆژه‌كه ته‌واوده‌كرێت و ده‌كه‌وێته كار.
وتیشی “ئه‌و بودجه‌یه به‌شێكى زۆرى بۆ كڕینى غه‌تاسه بۆ بیره‌كانى ئاو كه له‌سه‌ر ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ن”.
روونیكرده‌وه ناو ناحیه‌كه‌یان كه‌مترین كێشه‌ى كه‌مئاوى هه‌یه به‌ڵام ده‌یانه‌وێت به‌هۆى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه به‌یه‌كجاری كێشه‌ى ئاوى كۆتایی بێت، چونكه له ئێستادا رۆژنا رۆژێك ده‌توانن ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر ئاو بده‌نه هاوڵاتیان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه سه‌ره‌ڕای راگرتنی، زیاتر له 80%ـى كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بوه، ته‌نانه‌ت چه‌ندین بڕگه‌ی نوێش بۆ پرۆژه‌كه زیاد كراوه كه به‌وته‌ى خۆی خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت.