سەڵاحەدین
لەلایەن پۆلیسەوە؛ تۆمەتبارێک لەکاتی دەستگیرکردنیدا کوژرا
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لەناحیەی یەسری پارێزگای سەڵاحەدین هاوڵاتیەک دوای ئەوەی داوای یاسای لەسەربووەو پۆلیس ویستویەتی دەستگیری بکەن، پاش دەمەقاڵێ هاوڵاتیەکە لەلایەن ئەفسەرێکی پۆلیسەوە دەکوژرێت.
حەمزە عوبەیدی، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی بەلەد بە964ـی وت،” ئێوارەی دوێنی پۆلیسی قەزای بەلەد دەچن بۆ دەستگیرکردنی هاوڵاتیەک کە لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە، دوای دەرچونی هاوڵاتیەکە لەماڵەوە، پۆلیسەکان بەدوای کەوتوون و رێیان لێ گرتووە بەمەبستی دەستگیرکردنی، لەوکاتەدا دەماقاڵی لەنێۆانیان دروست دەبێت و یەکێک لەئەفسەرانى پۆلیس بەپلەی نەقیب نۆ فیشەک لە هاوڵاتییەکە دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات”.
” پاش روداوەکە کەسوکاری کوژراوەکە تەرمەکەیان بردوەتە بەردەم پۆلیسی قەزاکەو رەتی دەکەنەوە کە تەرمەکە بنێژن هەتا ئەفسەرەکە دەستگیر نەکرێت”، حەمزە عوبەیدى واى وت.
ئاشکراشى کرد،لەدوای رووداوەکە ئەفسەرەکە بەرەو شوێنیکی نادیار هەڵاتووە و لەئێستاشدا لیژنەیەک لە وزارەتی ناوخۆی عێراقەوە گەیشتونەتە قەزای بەلەد بۆ لێکوڵینەوەی لەسەر روداوەکە.
هاوڵاتیەکە ناوی حەیدەر مەحەمەدە، تەمەنی 42 ساڵە و خێزاندارە و دانشتوی ناحیەی یەسربە لەپارێزگای سەڵاحەدین.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح