چوار دزی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل لە سەیدسادق دەستگیر کرا - وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
"دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە"
چوار دزی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل لە سەیدسادق دەستگیر کران
شۆڕش قادری
لە سەیدسادق چوار دزی ئاژەڵ و ماتۆڕسکیل لە دوو چالاکی جیاوازدا دەستگیر کران.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمار کردووە کە چەند سەر ئاژەڵێکی لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوە و بەدواچوونیان دەستپێكردووە و توانیویانە دوو تۆمەتبارەکە لە سەیدسادق بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن”.
لەچالاکییەکی دیکەدا و پاش تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتییەک کە ماتۆڕسکیلی لێ دزرابوو، بەبڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکردووە، دواتر توانراوە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، ئەو دوو تۆمەتبارەش دەستگیر بکرێن.
تۆمەتباران بەناوەکانی (ن، ن، ج – ش، ج، خ – ش، ئـ، م – س، ع، ع) دانیان بەتاوانەکانیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە هەردوو دۆسییەکە بەردەوامە.