"لەناودەبرێن"

لە بەرواری باڵا چەند گولـلە تۆپێک هەڵگیرانەوە

شۆڕش قادری

لە دەڤەری بەرواری باڵا سەربە پارێزگای دهۆک چەند گولـلە تۆپێک هەڵگیرانەوە و بۆ لەناوبردن گوازرانەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

بەپێی راگەیەنراوێكی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئەمڕۆ سێشەممە 19.8.2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک ئاگادارکرانەتەوە لە بوونی ژمارەیەک تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لە ناحیەی کانی ماسێـی سەربە قەزای ئامێدی.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمێکی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی چوونەتە شوێنەکە و توانیویانە گولـلە تۆپێکی 150 ملم لەگەڵ سێ گولـلە تۆپی 100 ملم و لەگەڵ گولـلە هاوەنێک هەڵبگرنەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو گولـلە تۆپانە گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی ئەمن و دواتر لەناو دەبرێن.