کەشوهەوا

هەواڵی خۆش ئەوەیە دوو پلەی دیکە پلەکانی گەرما دابەزین

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە تایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە پلەکانی گەرما تا دوو پلە نزم دەبنەوە، هەرچی سبەینیشە هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلە گەرمیانە بە 45 پلەی سیلیزی و باقی ناوچەکانی دیکە لەوخوار ئەو پلەوەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە 18.8.2025
خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 7 –  9  ) کم دەبێت .
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم  دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە:
هەولێر :  43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک :  40  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی