گرافیک؛ 964+
"پڕۆژه‌كانتان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه"
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه هۆشدارى به دوو كۆمپانیا ده‌دات و داواكارى گشتیشی لێ ئاگادار كردوونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌رێگه‌ى دوو نووسراوه‌وه دوو كۆمپانیاى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌ست به‌و پڕۆژانه‌یان بكه‌نه‌وه كه كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه، هه‌مان ئه‌م نووسراوانه‌شی بۆ داواكارى گشتى ناردووه.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ده‌ڵێت، دوائاگاداریان بۆ هەردوو کۆمپانیای بەکرەجۆ و قەڵا ناردووه كه ده‌ست به‌كاركردن له پڕۆژه‌كانیان له‌هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه‌وه.
کۆمپانیای بەکرەجۆ جێبەجێکاری پرۆژەی رێگاسازی گەڕەکی شەهیدانه و کۆمپانیای قەڵاش جێبەجێکاری پڕۆژەی رێگاسازی گەڕەکی زەمەقی دەروازەی شاره.
به‌پیی نووسراوه‌كان دووه‌م جاره ئه‌م دوو كۆمپانیایه له‌لایه‌ن شاره‌اونییه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ئه‌مجاره ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان تووندتر كردووه كه “پێویسته به‌زووترین كات ده‌ست به‌كار بكه‌نه‌وه و پڕۆژه‌كان ته‌واو بكه‌ن، ده‌نا له‌رووى یاساییه‌وه به‌رپرسیار ده‌بن”.
نووسراوه‌كانى شاره‌اونى هه‌ڵه‌بجه جگه له‌وه‌ى وێنه‌ى بۆ داواكارى گشتى نێردراوه، هه‌مان كات وێنه‌شی بۆ هه‌ریه‌ك لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەڵەبجە و قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجەش ناردووه.