بانکی ناوەندی کۆمەڵێک بڕیاری راگەیاند
لەمەبەدوا تا 7500 دۆلار دەتوانی حەواڵە بکەی
+964
فەرمان سادق
بانکی ناوەندیی عێراق، وەکو بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کۆمەڵێک رێکاری نوێی راگەیاند، لەوانە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ چین بە دراوی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22.2.2023، بانکی ناوەندی بڕیاریدا لەمەبەدوا لەگەڵ چین مامەڵە بە دراوی یوانی چینی دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە کە دەیەوێت حیساباتی بانکی عێراقی لە چین بە یوانی چینی بێت، هەروەها مامەڵە لەگەڵ چین هەر حیساباتی عێراقی لەبانکی گی پی مۆرگان بە یوانی چینی دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کردووە کە دواتر ئاسانکاریی دیکە بۆ ناردنی پارە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بەهەمان میکانیزم دەخرێتەڕوو.
بەهەمان رێگا دواتر ئاسانکاریی دیکە بۆ ناردنی پارە بۆ ئەمریکا و ئەوروپا بەهەمان میکانیزم دەخرێتەڕوە.
بۆ بازرگانانیش پێویستە فاتورەی کەلوپەلەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی دۆلار حەواڵە بکەن و دواتریش بانک له گەیشتنی کەلوپەلەکانیان ئاگادار بکەنەوە.
بۆ هاوڵاتیانی ئاسایی کە دەیانەوێت دۆلار حەواڵە بکەن، ئەوا لەمانگێکدا بۆیان هەیە 7500 دۆلار لەڕێگای وێسترن یونیەن و مۆنی گرام حەوالە بکەن بەنرخی 132 هەزار دینار، ئەو دوو کۆمپانیایەش لەرێگای بانکەوە دەبەسترێنەوە بە بانکی ناوەندی.
لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتووە کە بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە شوێنەکانی فرۆشتنی دۆلار لەشارەکاندا زیاد دەکەن، هەوڵدەدەن لەزۆرترین شارەکاندا هەبێت.