هەواڵەکان
بۆن و دیمەنی زبڵخانەکەی چۆمان نامێنێ سێ پسپۆڕی پزیشکانیش داوای پلە دەکەن
ژووری هەواڵ
ئەمجارەش 964 ئیشی خۆی کرد و دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتێک لەسەر زبڵخانەی چۆمان، وە بۆن و دیمەنە نەشیاوەکەی، کاربەدەستانی قەزاکە هاتنەسەر خەت و بڕیاریاندا زبڵخانەکە دابخەن و زبڵەکانیش بگوازنەوە، بەوەش ئاهێک بەبەری ژینگەی باڵەکایەتیدا دێتەوە.
لە سلێمانی و شارەزوو و پیرەمەگرون، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو بایکۆتی دەوامیان کردووە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە، بەهۆیەوە گرفت بۆ نەخۆشان دروستبووە.
کەمی ڤۆڵتییەی کارەبا گرفتی بۆ دابەشکردنی ئاوی پڕۆژەی گۆپتەپە دروست کردووە و بەهۆی دابەزین و لۆدی زۆر لەسەر کارەبا، ناتوانن وەک پێویست ئاو دابین بکەن بۆ گوندنشینان.
چلەی ئیمام حوسێن فڕۆکەی نەهێشتووە تا بچێت بەدوای عومرەکاراندا لە سعودییە و گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی تا کاتێکی نادیار راگیراوە، بەوهۆیەشەوە نزیکەی 16 هەزار عومرەکاری عێراقی کە دوو هەزاریان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن لە سعودیە ماونەتەوە، حەج و عومرەی کوردستان دەڵێ، هەر عومرەکارێک دەیەوێ بگەڕێتەوە، دەتوانێ لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایەی گەشتەکەی رێکخستووە، بە رێگای وشکانی بگەڕێتەوە.