لەسەر رێگای قەیوان – ماوەت

ئۆتۆمبێلێک بە پێنج سەرنشینەوە وەرگەڕا؛ شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا

لەسەر رێگای قەیوان – ماوەت لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16.8.2025 لەسەر رێگای قەیوان- ماوەت، ئۆتۆمبێلێک بە پێنج سەرنشینەوە کە گەشتیاری عەرەب بوون، وەرگەڕاوە”.

باسی لەوەشکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی یاسین و تەمەن 40 ساڵ دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستداوە.

ئەمە دووەم رووداوی هاتوچۆیە کە ئەمڕۆ لە سنووری شارباژێر روویداوە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای تەگەران – ماوەت، دوو ئۆتۆمبێڵ پێکیاندادا و لە رووداوەکەدا پێنج کەس برینداربوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری