شۆفێران ئاگاداربن

یوتێرنی فولکەی باز لەسەر شەقامی هەولێر – موسڵ داخراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاو، جەنجاڵی خستۆتە شەقامی هەولێر – موسڵ و فولكەی بازی داخستووە.

حاجی نیاز سەرپەرشتیاری تیمی كاركردنی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی هەولێر بە 964ـی وت، “دوای کاتژمێر 8ـی ئەمشەو یوتێرنەکەی فولکەی باز دەكەینەوە، كاری ئەمڕۆمان زۆر بەخێرایی ئەنجامدا، هەم هەڵكۆڵینمان كرد، هەمیش بۆرییەكەمان دانا و كۆنكریتیشمان كرد”.

لەئێستادا ئەو شۆفێر و هاوڵاتیانەی لە شەقامی هەولێر – موسڵەوە بەرەو فولکەی باز دەڕۆن و دەیانەوێ بچنە شەقامی 100 مەتری، دەبێت بچنەوە گەرەكی 32 پارك و لەتەنیشت مزگەوتی جودەت ئەلسەعدی بڕۆنەوە دەرەوە و ئەو رێگایە وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رێگای سەرەکیی هەولێر - موسڵ داخرا

رێگای سەرەکیی هەولێر - موسڵ داخرا

بۆ گەیشتن بە هاتوچۆی هەولێر رێگای لاوەکی 150 مەتری بەکار...

بۆ گەیشتن بە هاتوچۆی هەولێر رێگای لاوەکی 150 مەتری بەکاربێنە