تهنیا له ماوەی یەک رۆژدا
زیاتر لە 150 کۆچبەر لە کەناراوەکانی کریت و گاڤدۆس رزگارکران
964+
فهرهاد حهسهن
دەزگای لوتکە، كه تایبهت به كاروبارى پهنابهران زانیاری كۆكردووهتهوه و بۆى ئاشكرا بووه كه تهنیا له ماوهى یهك رۆژدا زیاتر له 150 كۆچبهر لە کەناراوەکانی کریت و گاڤدۆس لهلایهن تیمه جیاوازهكانهوه رزگارکردن.
رووداوى رزگاركردنهكهیان له دواى نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 14.8.2025 تاوهكو دوای نیوەڕۆی رۆژى هەینی 15.8.2025 بووه.
بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، کۆچبەران لە رۆژهەڵاتی لیبیاوە هاتوون بە مەبەستی گەیشتن بە دوورگەکانی باشووری یۆنان، بەتایبەتی لە کەناراوەکانی تۆبروک و زیاتر لە 250 کیلۆمەتر بەسەر دەریای ناوەڕاستدا دەبڕن.
هەر بە پێی زانیاریەکان 57 کۆچبەر گەیشتوونەتە گاڤدۆس و 102 کۆچبەریش گەیشتوونەتە باشووری کریت هەموویان پیاون.
لهبارهى چۆنسهتى رزگاركردنى ئهم كۆچبهرانه، دهزگاكه دهڵێت، لە نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەمە دەسەڵاتدارانی بەندەر ئاگادارکرانەوە لە بوونی کەسانی بیانی لە ناوچەی ئەسپرۆ تسۆنی لە گاڤدۆس، ئەو 57 بیانییە بە بەلەمێکی دەوریە و بە سەلامەتی گواسترانەوە بۆ بەندەری پالیۆچۆرا لەوێشەوە گواسترانەوە بۆ ناوەندێکی کاتی نیشتەجێبوون لە ئاگیا چنیا لە کریت.
پاشتر پاشنیوەڕۆی پێنجشەممەش، دوو ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە باشووری کریت ئەنجامدرا و 29 کۆچبەر لە کالۆس لیمێنێس ڕزگارکران و 73 کۆچبەریش لە لیندا، ئەو 102 کەسە گواستراونەتەوە بۆ باڵەخانەیەکی بەندەری هێراکلیون.
بە پێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، بەگشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار کەس گەیشتوونەتە شاری کریت و دوورگەی بچووکی گاودۆس، لە کاتێکدا بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵی 2024 دا چوار هەزار و 935 کەس بوون.