گەنجێكی دانیشتوی سلێمانی راهێنانی تایبەت بە سەگ دەكات

سێ مانگیان پێدەچێت تا سەگێک فێردەکەن

+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
هەڤاڵ عەلی، راهێنەری سەگە لە سلێمانی ماوەی چەند ساڵێكە ناوەندێكی راهێنانی پیشەيی سەگی كردووەتەوە، بەشێك لە كاتەكانی تەرخاندەكات بۆ راهێنانی سەگ و سەگەكان فێری چەند جوڵەیەكی جیاوازی وەرزشی دەكات.
لەبارەی كارەكەیەوە قسە بۆ تۆڕی 964دەكات و دەڵێت ”لەگەڵ ئەوەی كە حەزی لەو كارەیەو  وەك پیشەیەكیشی لێهاتووە بۆ ئەو دەیەوێت بە شێوازی تایبەت راهێنان بەسەگەكان بكات.
لەگەڵ ئەوەی راهێنان بە سەگ كاتێكی زۆری دەوێت، وەك خۆی دەڵێت بۆ هەر سەگێك دەبێت سێ مانگ سەرقاڵی راهێنان بێت و ئاگاداری تەندروستی و كاتی بەخێوكردنی سەگەكان بێت.