عەلی خامنەیی کێ بوو؟
لە سێتارژەنینەوە بۆ 37 ساڵ حوکمڕانی و “تاجی شەهادەت”
964+
شۆڕش قادرى
عەلی خامنەیی، کە بۆ ماوەی نزیکەی چوار دەیەی رابردوو وەک کەسی یەکەمی ئێران و خاوەن بڕیاری کۆتایی دەبینرا، بەرەبەیانی 28ی شوباتی 2026 لە تاران بەهۆى هێرشێکى هاوبەشى ئەمریکا و ئیسرائیل، کۆتایی بە ژیانی هات. لێرەدا گرنگترین وێستگەکانی ژیانی دەخەینە ڕوو:
لەدایکبوون و خولیا کەسییەکان:
• ساڵی 1939: لە شاری مەشهەد لەدایکبووە.
• دیوە شاراوەکەی: حەزی لە ئەدەبیات و شیعر بووە، جگە لەوەی ئامێری “سێتار”ی ژەنیوە و پەیپی کێشاوە.
• سەفەر نەکردن: لە سەردەمی رێبەرایەتیدا، هیچ سەردانێکی فەرمی بۆ دەرەوەی وڵات نەبووە.
وێستگە سیاسییەکان:
• هەرەمی دەسەڵات: هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە یەکێک بووە لە کارەکتەرە سەرەکییەکان.
• 1989 – 2026: دوای کۆچی دوایی خومەینی، وەک رێبەری باڵای ئێران دەستنیشانکرا و تا ساتەوەختی کوژرانی لەو پۆستەدا ماییەوە.
• پیرترین: پێنجەم پیرترین سەرکردەی جیهان بوو کە لەسەر کورسی دەسەڵات مابێتەوە.
هەوڵەکانی تیرۆرکردن:
خامنەیی دوو جار ڕووبەڕووی هەوڵی تیرۆرکردن بووەوە:
1. ساڵی 1981: بە سەختی بریندار بوو و بەهۆیەوە “دەستی راستی” لەدەستدا.
2. ساڵی 1985: جارێکی تر هەوڵی کوژرانی درایەوە.
کۆتایی ژیانی:
بەرەبەیانی 28ـى شوباتى، لە ئەنجامی بۆردومانێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ماڵەکەی خۆی لە تاران، لەگەڵ چوار فەرماندەی باڵای وڵاتەکەی کوژرا.