دیمەنی یەکێک لە وێستگەکانی کارەبای سۆران ... وێنە؛ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.
لە 5:00ـی بەیانی تا 4:00ـی ئێوارە
دامودەزگا حکومییەکانی سۆران و هەشت گەڕەک تا ئێوارە کارەبایان نابێت
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ کارەبای نیشتمانی لە هەشت گەڕەکی سۆران و دامودەزگا حکومییەکان و بەشێکی بازاڕ بەشێوەیەکی کاتی دەبڕێت و بە مۆلیدە ئەهلییەکان کارەبایان بۆ دابیندەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاوەکو 4:00ـی ئێوارە کارەبای نیشتمانی ئەو شوێنانە نابێت و کار بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەکرێت.
گەڕەکەکان ئەمانەن: خەبات – زانیاری – بارزان – شەهیدانی بارزان – ئەیلول – نەورۆز – گەلالە – بەشێکی بازار لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی راگەیاند، هۆکاری کوژاندنەوەی کارەبای ئەو گەڕەکانە، جێبەجێکردنی پرۆژەی روناکیە و دەبێت لەو کاتەدا محاویلەکان بکوژێندرێنەوە.