ئه‌مڕۆ مانچێسته‌ر سیتی وه‌زعی شڕه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ یارییه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ دوو یاری دیكه‌ له‌ قۆناغی 16 به‌ڕێوه‌ده‌چن، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییش به‌بی چه‌ند یاریزانێكی گرنگ رووده‌كاته‌ ئه‌ڵمانیا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 23:00 دوا دوو یاری له‌ گه‌ڕی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌بێ یاریزانه‌ گرنگه‌كانی دی برۆین و ئیمریك لاپۆرت، له‌ ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی یانه‌ی لایپزیگ ده‌بێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاكانجی و فێل فۆدین بۆ تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا ده‌كرێت.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتالی، له‌ یاریگای خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالیی ده‌بێته‌وه‌.

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر هۆشداری به‌ تیپه‌كه‌ی داوه‌، به‌ گرنگییه‌وه‌ سه‌یری ركابه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی هێرشبه‌ری ئێرانی تیپه‌كه‌ مه‌هدی تاریمی.