بە سەدان هەزار تۆن زبڵ و خاشاك كۆكراونەتەوە

شا بە تاقەتت؛ كەربەلا بەم گەرمایە چەندین ملیۆن زیارەتكار رووی تێكردووە

محەمەد فاتیح

هاوكات لەگەڵ چلەی ئیمام حوسێندا، پلەی گەرمی كەربەلاش چلی رەتداوە و گەیشتووەته 47 پلەی سیلزی، سەرەڕای ئەو قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆییەی كە دەبینرێت، شا بەتاقەتی زیارەتكاران.

بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە، چەندین ملیۆن كەس لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق، سەردانی كەربەلایان كردووە و بە سەدان هەزار تۆن زبڵ و خاشاك كۆكراونەتەوە و زیاتر لە هەشت هەزار كەس سەرپەرشتى مەراسیمەكەیان كردووە.

زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتكاری عەرەبی و بیانی و چەندین ملیۆن زیارەتكارانی عێراقی، بەشداری چلەی ئیمام حوسێنیان كردووە و زیاتر لە 288 تۆن خۆڵ و خاشاك پاكراونەتەوە و 8300 كارمەندى شارەوانی و كرێكار سەرپەرشتی یادەكەیان كردووە.

پلانی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی كەربەلا بۆ زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن بۆ ساڵی 2025 بەمجۆرەی خوارەوەیە:

-شارەكە و دەوروبەری كراوەتە نۆ بەشەوە.

-بەسێ‌ وەجبەی (بەیانیان و ئێواران و شەوان كاریان كردووە).

-(527,078) ئەفسەر و سەرباز و كارمەندی ئەمنی بەشداریان تێیدا كردووە.

-2300  فەرمانبەرى شارەوانی بەشداریان تێیدا كردووە.

-6000  كرێكار كاری پاككردنەوەیان كردووە.

-2750  حاوییەی خۆڵ و خاشاك بڵاوكراونەتەوە.

-25  تۆن كیسەی زبڵ ئامادەكراون.

-زیاتر لە 288 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵگیراونەتەوە.