قوڕگی شێر

شەش کاتژمێر و نیو کارکردن بە سێ هەزار و 500 دینار

964+

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە بەرنامەی “قورگی شێر” پەیامنێری 964 بە شەش کاتژمێر و نیو کارکردن تەنیا سێ هەزار و 500 دینار پەیدا دەکات.

لە ئەڵقەی ئەم جارەی بەرنامەی “قورگی شێر”ی 964دا، پەیامنێر ئەحمەد شەمزین، یەکێک لە پیشە سەخت و پڕ مەینەتییەکان تاقیدەکاتەوە، کە بریتییە لە کاری “کاکێشان” یان کۆکردنەوە و فەردەکردنی کا.

ئەحمەد بۆ ماوەی شەش کاتژمێر و نیو، لە کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆوە تا 6:30 خولەکی ئێوارە، لەژێر پلەی گەرمیی سەروو 42 پلەدا بێ وەستان کاری فەردە کردنی کای کرد.

کارەکە لەناو تۆز و خۆڵێکی زۆردایە کە هەناسەدان قورس دەکات و لەوانەیە  هەستیاری “حەساسیەت” دروست بکات، بۆیە پێویستە دەمامک بەکار بهێنێت.

سەختیی کارەکە تەنیا لە ماندووبوون و گەرماکەدا نییە، بەڵکو کرێیەکەشی زۆر کەمە؛ بۆ پڕکردنی هەر فەردەیەک کا، کرێکار تەنیا 250 دینار وەردەگرێت.

پەیامنێری 964 لە ماوەی کارکردنیدا توانی 14 فەردە پڕبکاتەوە، کە کۆی پارەکەی تەنیا سێ هەزار و 500 دینار بوو.

مام عەلی، کرێکارێکی بە ئەزموونە و ماوەی 26 ساڵە ئەو کارە دەکات، باس لەوە دەکات کە زۆربەی کرێکارەکانیان عەرەبن و کاری کاکێشان “قورس نییە، بەڵکو پیسە”.

دەشڵێت، کە ئەم کارە بە درێژایی ساڵ بەردەوامە و کای کۆکراوە وەک عەلەف بە خاوەن ئاژەڵەکان دەفرۆشرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆڵان بە کۆڵان قوتو لەناو زبڵەکان کۆدەکەنەوە بۆ پەیداک...

کۆڵان بە کۆڵان قوتو لەناو زبڵەکان کۆدەکەنەوە بۆ پەیداکردنی عانەیەک