دڵتەنگە

بەزمانى کوردى؛ کونسوڵى گشتیى ئەمریکا ماڵئاوایى لە هەرێمى کوردستان دەکات

وریا فەتاح

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا، بەزمانى کوردى پەیامێکى بڵاوکردەوە و ماڵئاوایى لە هەرێمى کوردستان راگەیاند.

کورتەیەک لە پەیامەکەى ستیڤ بیتنەر کە بە کوردى پێشکەشى کرد:

بەدڵێکى پڕەوە ماڵئاوایى لە هەرێمى کوردستان دەکەم

سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ ئەو کەس و ئەزمونانەى وایانکرد کەشتەکەم لەبیر نەکراو بێت.

لەزاخۆوە تا هەڵەبجە، چێژى زۆرم بینى لە دیتنى سروشت و شوێنەوارەکان و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵک.

شانازى دەکەم بەو دەستکەوتانەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەدەستمان هێنا لە پێناو هەرێمێکى بەهێز و خۆڕاگر.

چەندین ئۆپەراسیۆنى ئەمنى هاوبەشمان بۆ دورخستنەوەى تیرۆر ئەنجامدا.

هاوبەشیمان کرد بۆ بەهێزکردنى ژنان و گەنجان و گروپە پەراوێزخراوەکان.

دڵتەنگم بە رۆشتنم بەڵام بەپەرۆشم بۆ گەڕانەوە تا گەشانەوە و پێشکەوتنەکانى هەرێم ببینم.

سوپاسى خەڵکى هەرێمى کوردستان دەکەم بۆ دۆستایەتیان لەگەڵ خەڵکى ئەمەریکا.

شانازى دەکەم کە پێکەوە کاردەکەین بۆ ئایندەیەکى باشتر.